چامپیۆنزلیگ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئەتلانتا

یاریگا-

پێكهاتەی پێشبینیكراوی زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئەتلانتا.

ئەتلانتا لە یاریگای تایبەت بە خۆی لە یاری چوونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا میوانداری ڕیاڵ مەدرید دەكات.

یانە شاهانەكە بۆ ئەم یاریە لە تواناكانی 9 ئەستێرەی بێ بەش دەبێت ئەوانیش ڕامۆس ، كارڤاخال ، میلیتاو ، مارسێلۆ ، ئۆدریۆزۆلا ، ڤالڤێردی ، هازارد ، بێنزیما ، ڕۆدریگۆ.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕیاڵ مەدرید بەپێی ڕۆژنامەی ئاس:

گۆڵپارێز: تیبۆ كۆرتوا

هێڵی بەرگری: میندی ، ناچۆ ، ڤاران ، ڤاسكێز

هێڵی ناوەند: كرۆس ، كاسیمیرۆ ، مۆدریچ

هێڵی هێرشبردن: ڤینیسیۆس ، ماریانۆ ، ئەسینسیۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button