فه‌ره‌نسا

كۆڤاچ: توانیمان مباپێ بسڕینەوە

یاریگا-

نیكۆ كۆڤاچی كرواتی و ڕاهێنەری یانەی مۆناكۆی فەڕەنسی هۆكاری بردنەوەی یانەكەی لە پاریس سان جێرمان ئاشكرا كرد.

مۆناكۆ توانی لە یاریگای پارك دی فرانس یاریەكە لە پاریسی خاوەن یاریگا بباتەوە بە دوو گۆڵی بێ وەڵام ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 26ی خولی فەڕەنسی.

لە دوای یاریەكە كۆڤاچ بۆ كەناڵ پڵەس ووتی: زۆر دڵخۆشم بە ئاستی یانەكەم ، بردنەوەیەكی شایستەمان بەدەستهێنا ، ڕێگەمان بە پاریس نەدا دەرفەتی زۆری بۆ بڕەخسێت.

سەبارەت بە كۆنترۆڵكردنی مباپێ ووتی: ئێمە بە زیادكردن و دووهێندەكردنی كۆنترۆڵی بە دوو سێ یاریزان توانیمان مەترسیەكانی بسڕینەوە ، چونكە ئەو هێرشبەرێكی لێهاتووە.

شایەنی باسە لیل پێشەنگی ڕیزبەندی خولی فەڕەنسی گرتووە بە كۆكردنەوەی 58 خاڵ لە دوای ئەو لیۆن دێت بە كۆكردنەوەی 55 خاڵ پاشان پاریس و مۆناكۆ بە كۆكردنەوەی 54 خاڵ و 52 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button