ئیتاڵیا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی دێربی میلانۆ

یاریگا-

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو ڕاهێنەر ستیڤانۆ بیۆلی و ئەنتۆنیۆ كۆنتی بۆ یاری لوتكەی ئەم هەفتەیەی سێریا ئەی.

وا بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لە یاریگای جیۆسێپی میاتزا هەردوو یانەی ئینتەر میلان و ئەی سی میلان ڕووبەڕووی یەك ببنەوە لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 23ی خولی ئیتاڵی.

ئەی سی میلان بۆ یاریەكە لە تواناكانی هەریەك لە ئیسماعیل بن ناسر و ئیبراهیم دیاز و ماریۆ ماندزۆكیچ بێ بەش دەبێت و ئینتەر میلانیش لە تواناكانی ستیڤانۆ سینسی.

بەپێی ڕۆژنامەی ”لاگازێتا دیلۆ سپۆرت ” ئەمەی خوارەوە پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو یانەكەیە:

ئەی سی میلان:

گۆڵپارێز: دۆنارۆما

هێڵی بەرگری: هێرناندێز ، ڕۆمانیۆلی ، كاییەر ،كالابریا

هێڵی ناوەند: كیسێ ، تۆنالی ، چالهانئۆگلۆ

هێڵی هێرشبردن: ڕیبێچ ، ئیبراهیمۆڤیچ ، سالیمكرس

ئینتەر میلان:

گۆڵپارێز: هاندانۆڤیچ

هێڵی بەرگری: دی فری ، باستۆنی ، سكرینار

هێڵی ناوەند: حەكیمی ، بارێلا ، برۆزۆڤیچ ، ئیریكسن ، پریسیچ

هێڵی هێرشبردن: لاوتارۆ مارتینیز ، لوكاكۆ.

نیراتزۆری بە كۆكردنەوەی 50خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی دێت و خاڵێك لە پێش ڕۆسۆنێری دووەمەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button