خوله‌کانی دیکەفه‌ره‌نسا

یاریزانێکی فەڕەنسی بە یەکجاریی وازهێنانی خۆی لە یاریکردن ڕاگەیاند

یاریگا- یاریزانێکی فەڕەنسی بەشێوەی یەکجارەکی و لە تەمەنی 34 ساڵیدا وازهێنانی لە یاریکردنی تۆپی پێ ڕاگەیاند.

سەرچاوە و پێگە جیهانییەکانی وەرزشی بڵاویان کردەوە کە یۆهان کابای فەڕەنسی وازهێنانی خۆی لە یاریکردن ڕاگەیاند.

ناوبراو لە 2010-2016 بۆ هەڵبژاردەی یەکەمی کەڵەشێرەکان یاری کردووە و یەکێک بوو لە تیمەکەی دیدیە دیشا کە گەشتنە یاری کۆتایی یۆرۆ کە لە وڵاتەکەی کابای بەڕێوە چوو.

لەسەر ئاستی یانەیش، ناوبراو زۆرترینی کاروانی وەرزشی خۆی لە لیلی فەڕەنسی 2004-2011 بردۆتە سەر. دواتریش لەم یانانە یاری کردووە: نیوکاسڵ، پاریس سان جێرمان، کریستاڵ پاڵاس، ئەلـ_نەسر و کۆتا وێستگەشی یانەی سانت ئیتیان بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button