ئینگلتەرا

فێردیناند : لینگارد لە هیچ داهاتووییەکی مانچێستەردا بوونی نیە

یاریگا-ریۆ فێردیناند دڵنیایە لەوەی چیتر جێسی لینگارد لە شەیتانە سوورەکان جێگەی نابێتەوە.

لینگارد زۆر بە کەمی لە پلانەکانی ئۆلی گونار سۆڵشایەردا بوو، تاوەکو لە گواستنەوەی زستانەدا بە خواستن روویکردە وێستهام.

فێردیناند بەرگریکارە مێژووییەکەی یونایتد بۆ بی تی سپۆرت سەبارەت بەو باسە وتی “دەبێت لە خۆی بپرسێت کە ئامانجی چییە،ئەگەر دەیەوێت سەرکەوتووبێت پێویستە هەوڵ بدات بۆ ئەوەی گواستنەوەکەی بۆ وێستهام بکاتە هەمیشەیی، چونکە لەم مانچێستەرەی ئێستادا جێگەی نابێتەوە و یانەکە بە تەواوی ئەوی لەبیرکردووە. ماوەیەکی زۆریشە لە پلانەکاندا نیە”.

یونایتد بۆ ئەو پێگانەی لینگارد یاری تێدادەکرد، ئێستا خاوەنی برونۆ فێرناندێز، دۆنی ڤان دی بیک، پاوڵ پۆگبایە. لە باڵەکانیش راشفۆرد و مارسیاڵ ئەو پێگانەیان داگیرکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button