ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

میسی پارەیەکی خەیاڵی داوەتە حکومەتی ئیسپانیا

یاریگا
لیۆنێل میسی، گۆڵکاری مێژوویی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، لەوەتەی ساڵی 2017 پارەیەکی خەیاڵی وەکو باج داوەتە حکومەتی ئیسپانیا.

رۆژنامەی ئاسی وەرزشی ئیسپانیا بڵاویکردووە، گۆڵکارەکەی بلاوگرانا، دوای ئەوەی لە ساڵی 2017 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێکردەوە، نزیکەی 370 ملیۆن یۆرۆی وەکو باج داوەتە حکومەتی ئیسپانیا و، نەیهێشتووە هیچ قەرزێک لەسەری کەڵەکە بێت.

بەم دواییە رۆژنامەی ئێلمۆندۆی ئیسپانی ناوەرۆکی گرێبەستی میسی لە دوای نوێکردنەوەی ئاشکرا کرد، کە بڕەکەی زیاتر بوو لە 555 ملیۆن یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button