ئیسپانیا

بێنزیما: دەنگی ناڕەزایەتیەكان بێزارمان ناكات

یاریگا-

كەریم بێنزیمای فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەیان لە گیتافی.

ڕیاڵ مەدرید توانی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە گیتافی بباتەوە و خۆی بگەیەنێتەوە پلەی دووەمی ڕیزبەندیەكە.

لە دوای یاریەكە بێنزیما ووتی: بردنەوە لە گیتافی زۆر گرنگ بوو بۆ بەردەوام بوون لە ئامانجەكەمان، هەموو یاریە بەرامبەر گیتافی داخراو دەبێت، بەڵام یانەكەمان زۆر باش دەزانێت چارەسەر بدۆزێتەوە.

هەروەها ووتیشی: گۆڵەكەم زۆر باش بوو ، ڤینیسیۆس تۆپەكەی بە جوانی خستە ناوەوە و منیش لە جێگای گونجاو بووم ، ئامانجی سەرەكیم یارمەتیدانی یانەكەمە.

لە كۆتایشدا ووتی: ئێمە یاریزانی پرۆفیشناڵین، متمانەی زۆرمان بە خۆمانە، لە دەرەوەی ناڕەزایەتیەكانین، لەبەرئەوەی ڕیاڵ مەدرید باشترین یانەی جیهانە، دەبێت وەك پێشتر بەردەوام بین لە كاركردن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button