ئیتاڵیاگرنگترین

ساباتینی: ناینگۆڵان درۆزنە

یاریگا-واڵتەر ساباتینی دەڵێت ناینگۆڵانی خۆشدەوێت بەڵام درۆزنە و کەسێکی باش نیە.

ساباتینی بەڕێوبەری گشتی رۆما بوو لە ٢٠١٤دا کاتێک لە کالیارییەوە گواستییەوە بۆ پایتەخت ئەمەش سەرەتای دەرکەوتنی ناوەڕاستکارە بەلجیکییەکە بوو.  ناوبراو کە ئێستا بەڕێوبەری گشتی بۆڵۆنیایە بۆ تێلیرۆما وتی “ناینگۆڵان کەسێکی باش نیە، ئەو هەرگیز دانی بەوەدا نەنا کە م بەشێک بوو لە دڵخۆشی و سەرکەوتنی ئەو. ئێستاش زۆر پەیوەستم پێوەی، تەنانەت باوەشم پێداکرد کاتێک هەموو گیانی ئارەقە بوو، ئەوەم بۆ کوڕەکەشم نەکردووە! بەڵام کاتێک هاتە رۆما شەوانە پەیوەندیم پێوەدەکرد و سوێندی دەخوارد کە لە ماڵەوەیە بەڵام هەرگیز راست نەبوو، ئەو کەسێکی درۆزنە و هەمیشە لە یانەکانی شەوانە دەگیرا بە مەستی. لەگەڵ ئەوەش هەموو کات خۆشمویستووە”.

ساباتینی هۆکاری سەرکەوتنە کارگێڕی و داراییەکانی رۆما بوو لە ٢٠١٤دا کاتێک ئێریک لامێلا، مارکینیۆس، کێڤن ستروتمان، جێرڤینۆ، ناینگۆڵان و مەهدی بن عەتیەی گواستەوە یانەکە و سەرجەمیان سەرکەوتووبون یاخود بە بڕە پارەی زۆر فرۆشرانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!