ئینگڵته‌راگرنگترین

رەنگە ئەمرۆ لامپارد دووربخرێتەوە

یاریگا-یانەی چێڵسی لەندەنی بەنیازە هەر ئەمڕۆ فرانک لامپارد لە ئەرکەکەی دووربخاتەوە ئەمەش بەگوتەی چەند سەرچاوەیەکی ناوخۆیی ئینگلتەرا.

تەلەگراف  ئاشکرایکردووە ئەگەری ئەوە زۆرە لامپارد لە ئەرکەکەی دووربخرێتەوە لەلایەن رۆمان ئەبرامۆڤیجی سەرۆکی یانەکە. ئەوەی دەنگۆکەشی بەهێزترکردووە ئەوەیە یاریزانەکان ئاگادارکراونەتەوە  نەچن بۆ مەشقەکانی بەیانیان و دوای نیوەڕۆ ئاگاداردەکرێنەوە چی روودەدات.

ئەمەش پاش کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر بەسەر بردنەوەی چێڵسی لە جامی ئینگلتەرادا، بەڵام ئاستی ئەو یانەیە لە پریمەرلیگ لاوازە و لە کۆتا پێنج یاریدا تەنها چوار خاڵیان کۆکردووەتەوە سەرەڕای خەرجکردنی بڕە پارەیەکی خەیاڵی لە هاوینی رابردوودا.

نوێترین پێشهاتەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن تۆماس توخێل نزیکترین پاڵێوراوە بۆ جێگرتنەوەی ئەستێرەکەی پێشووی بلوز.

بابەتی زیاتر

Back to top button