ئیسپانیا

یارزانێکی ڕیاڵ مەدردید بە دوای یانەیەکیتردا دەگەڕێت

یاریگا- لۆکا یۆڤیچی یاریزانی ڕیاڵ مەدرید بە تەواوەتی بێ هیوا بووە له وەرگرتنی هەلی پێویست لە یانەکە و لە ئێستادا بە دوای یانەکەیتردا دەگەڕێت.

بە پێی هەواڵێکی مارکا، هێرشبەرە سڕبییەکە هیچ هیوایەکی نەماوەتەوە تا بۆ پێگەی سەرەکیی بوون بجەنگێت، هەر بۆیە لە ماوەیەکی نزیکدا مێرەنگی جێ دەهێڵێت.

یۆڤیچ ساڵی 2020ی بە تەنها 607 خولەک یاریکردنەوە کۆتایی پێ هێنا و، ئەم وەرزەش تا ئێسا 208 خولەک بەشداری پێ کراوە لە سەرجەمی پێنج یارییدا.

هەر بەگوێرەی زانیازییەکانی ئەو سەرچاوەیە، وێستگەی داهاتووی یۆڤیچ بە دوو یانەوە بەستراوەتەوە؛ یان گەڕانەوە بۆ ئینتراخت فرانکفۆرت یاخود چوونی بۆ ئەی سی میلان.

بابەتی زیاتر

Back to top button