ئینگلتەراگرنگترین

ئەگەری دوورخستنەوەی لامپارد بەهێزە

یاریگا-رۆژنامەکانی ئینگلتەرا کۆکن لەسەر ئەوەی فرانک لامپارد کاتێکی زۆری لەبەردەم نەماوە بۆ باشترکردنی ئەنجامەکانی یانەکە.

بەگوێرەی ئەتلەتیک ئەگەرێکی بەهێز هەیە لامپارد دووربخرێتەوە و پلانی جێگرتنەوەی لەلایەن بۆردی یانەکەوە گەنگەشەی لەبارەوە کراوە.

سەرچاوەکە دەڵێت بەپێی رابردووی رۆمان ئەبرامۆڤیجی سەرۆکی یانەکە، هەر کاتێک گەیشتبێتە ئەوەی بابەتی دوورخستنەوەی راهێنەرێک تاووتوێ بکرێت، ئەوا کاتێکی زۆری ناوێت بۆ سەرۆکە رووسییەکە تاوەکو بڕیار لە دوورخستنەوەی بدات.

دەیلی ئێکسپریش باسی لەوە کردووە، گرژی و ناکۆکی کەوتۆتە نێوان لامپارد و چەند یاریزانێکی یانەکە، ئەگەر هاتوو ئەنجامەکانی بلوز بەرەو باشتر بڕۆن ئەوا رەنگە ئەستێرەکەی پێشووی چێلسی تاوەکو هاوینی ئەمساڵ بهێڵدرێتەوە.

چێلسی لە هاوینی ئەمساڵدا  ٢٢٠ ملیۆن پاوەندی خەرجکردووە سەرەتا بە ئاستێکی بەرز دەستییان پێکرد بەڵام لەم دواییەدا بە روونی خراپی ئاست و ئەنجام  یانەکەی ماندوو کردووە. کۆتا شکستییان بەرامبەر مان سیتی بوو شەوی رابردوو بە ئەنجامی ١-٣.

بابەتی زیاتر

Back to top button