ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

دیپای نایەوێت یاریی بۆ بارسێلۆنا بکات

یاریگا
مێمفیس دیپای، هێرشبەری هۆڵەندی یانەی لیۆنی فەڕەنسی بریاریداوە تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.

رۆژنامەی لکیپی فەڕەنسا بڵاویکردووە کە کارگێری یانە فەڕەنسیەکە لە بریاری دەستبەرداربوون لە هێرشبەری هۆڵەندی یانەکەیان پاشگەز بونەتەوە و ئەو یاریزانە تاوەکو هاوینی داهاتوو لە یانەکەیان بەردەوام دەبێت، ئامانجیش ئەوەیە ئەو یاریزانە بتوانێت هاوکاری یانەکەی لە بەدەست هێنانی ناسناوی ئەم وەرزە خولی وڵاتەکەیان بکات.

چاوەڕێ دەکرا ئەم زستانە دیپای بەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات، بەڵام یانەکەی دەستبەرداری نابێت و هاوینی داهاتوو کە گرێبەستەکەی کۆتایی دێت، ئەو کات دەتوانێت بێ بەرامبەر یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button