ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا داوای یاریزانێکی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکات

یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ئامادەیە دەستبەرداری مێمفیس دیپای، هێرشبەری هۆڵەندی یانەکەی بۆ یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید بێت.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی زانیاری دەستکەوتووە، چەند رۆژێکە کارگێری رۆخێ بلانکۆس هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی هێرشبەرەکەی بلاوگرانا دەستپێکردووە، لە بەرامبەردا یانە کەتەلۆنیەکە داوای یانیک کاراسکۆ، هێرشبەری بەلجیکی یانەکە دەکات.

سپۆرت ئاماژەی بەوەش کردووە، پێدەچێت لە رۆژانی داهاتوو هەردوولا لەسەر مێزی گفتوگۆ کۆببنەوە و، بڕیار لەسەر چارەنوسی هەردوو یاریزان بدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button