خوله‌کانی دیکە

کارگێری بارسێلۆنا گومانی خراپ لە دیپای دەکەن

یاریگا
کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، ئامادەن ئەم زستانە دوستبەرداری مێمفیس دیپا، هێرشبەری هۆڵەندی یانەکەیان بن، بەڵام ئەو یاریزانە هیچ داواکاریەکی نیە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، یانە کەتەلۆنیەکە دەیەوێت پێشکۆتایی هاتنی گرێبەستی هێرشبەرە هۆڵەندیەکەی دەستبەرداری بێت، بۆ ئەوەی بڕە پارەیەکیان لە فرۆشتنی دەست بکەوێت، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانی یانەکەیە، ئەو یاریزانە هیچ داواکارییەکەی نیە، ئەمەش گومانێکی خراپی بۆ یانەکە دروستکردووە.

مارکا بڵاویشی کردووەتەوە، بەرپرسانی بارسێلۆنا لەو بڕوایەدان کە خودی دیپای کڕیارەکانی ئاگادار دەکاتەوە، ئەم زستانە هەوڵی گواستنەوەی نەدەن، بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو بە خۆرایی ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button