ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

نیوكاسڵ هێرشبەرێكی بارسێلۆنای دەوێت

یاریگا-

یانەی نیوکاسڵ یۆنایتدی ئینگلیزی هەوڵدەدات لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا چەند گرێبەستێکی بەهێز واژۆ بکات بۆ بەهێزکردنی ڕیزەکانی یانەكەی.

بۆ ئەو مەبەستەش دەیەوێت میمفیس دیپای هێرشبەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی و هەڵبژاردەی هۆڵەندا بگوازێتەوە ڕیزەكانی.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ نیوكاسڵ ئۆفەرێكیان بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ پێشكەش بە یانە ئیسپانیەكە كردووە بەمەبەستی گواستنەوەی دیپای.

ئەمە لە كاتێكدا كە گرێبەستەكەی دیپای لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە لە هاوینی ساڵی داهاتوودا بەسەردەچێت.

دیپای لەم وەرزەی خولی ئیسپانیدا تەنها بەشداری دوو یاری كردووە و توانیویەتی گۆڵێك تۆمار بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button