ئه‌وروپائیسپانیا

مۆراتا: دیپای ئاستێکی باش پێشکەش دەکات

یاریگا
ئالڤارۆ مۆراتا، هێرشبەری ئیسپانی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئەم وڵاتە، ئامادەیە لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت، بەڵام پێدەچێت بەربەستی لە بەردەم بێت.

هێرشبەرەکەی لارۆخا و رۆخێ بلانکۆس لە دیمانەیەکدا لەبارەی داهاتووی خۆی دەڵێت “ من گوێ لە راهێنەر و یانەکەم دەگرم، من لێرە لەگەڵ یانەکەم زۆر دڵخۆش و ئاسودەم، بەڵام کەس ئاگاداری داهاتووی خۆی نیە و نازانێت چی روودەدات، حەز دەکەم زیاتر بەشداری یارییەکان بکەم، بەڵام مێمفیس دیپای ئاستێکی باش پێشکەش دەکات “.

مۆراتا وەرزی 2020-2021 بەشێوەی خواستن لە ریزەکانی یانەی یوڤێنتوس گواسترایەوە ئاتلێتیکۆ مەدرید و وەرزی رابردوو گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی 2024 کراوە بە هەمیشەیی. ئەو یاریزانە ئەم وەرزە بەشداری 35 یاریکردووە و خاوەنی 13 گۆڵ و 3 ئەسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button