ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی کاراسکۆ دەستپێدەکاتەوە

یاریگا
یانیک کاراسکۆ، یاریزانی بەلجیکی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا ئامانجی هاوینی داهاتووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیایە.

ماڵپەری Relevo بڵاویکردەوە، کارگێری بلاوگرانا هاوینی رابردوو ویستی یاریزانە بەلجیکیەکەی رۆخێ بلانکۆس بەرامبەر 9 ملیۆن یۆرۆ بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، بەڵام یانە مەدریدیەکە داوای 18 ملیۆن یۆرۆی کرد، هەربۆیە گواستنەوەکە سەری نەگرت و بەرپرسانی یانە کەتەلۆنیەکە جارێکی دیکە دەیانەوێت هەوڵی گواستنەوەی بۆ بدەن، بەڵام ئامادەنین زیاتر لە 10 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی پێشکەش بکەن.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە ئەگەر ئەمجارەش هەردوو یانە لەسەر گواستنەوەی کاراسکۆ رێکنەکەوتن، بارسێلۆنا چاوەڕێ دەکات تاوەکو ساڵی 2024 گرێبەستەکەی کۆتایی بێت، بۆ ئەوەی بێ بەرامبەر ئەو یاریزانە بگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button