ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

سامی خدێرا گەیشتە ئینگلتەرا

یاریگا-سامی خدێرا ناوەڕاستکاری یانەی یوڤێنتۆس لە ئینگلتەرایە بەمەبەستی گواستنەوەی بۆ پریمەرلیگ.

ئەوە روونە ئەو یاریزانە ریزەکانی بیانکۆنێری جێدەهێڵێت، بەگوێرەی رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی هەریەک لە یانەکانی ئێڤەرتۆن و تۆتنهام هەوڵی گواستنەوەی ناوەڕاستکارە بە ئەزموونەکە دەدەن.

ئێڤەرتۆن بەهۆی کارلۆ ئەنشلۆتی ئەگەری بەدەستهێنانی خزمەتەکانی خدێرای بەرزترە، هەروەها ناوبراو چانسی یاریکردنی لەو یانەیەدا زیاترە.

سامی پاش جێهێشتنی ریاڵ مەدرید و پەیوەندیکردنی بە یوڤێنتۆس، لەو یانەیەدا خۆی نەدۆزییەوە و لەم وەرزەشدا لە هیچ یارییەکی بیانکۆنێری بەشداری نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button