ئینگڵته‌را

هۆکاری بەشداری نەکردنی سیانەی بەڕازیلی لە دێربی لەنەدن

یاریگا- یانەی ئارسیناڵ بەبێ سیانەی بەڕازیلی ویلیان و داڤید لویز و گابرێیل چووە دێربی لەندەن و توانیشی یارییە گرنگەکە بباتەوە.

وەک تویتەری فەرمی گەنەرزدا ڕاگەیەندراوە، گابرێلی بەرگریکار بەهۆی ئەوەی بەرکەوتنی لەگەڵ تووشبوویەکی کۆرۆنادا هەبووە، بەرامبەر چێڵسی و دوو یاریی داهاتووش دوور دەکەوێتەوە لە کەرەنتینەدە دەمێنێتەوە.

هەچی ویلیان و داڤید لویزە، یانەکە ڕایگەیاندووە ئەو دووانە نەخۆشن و لە ماوەی چارەسەر وەرگرتندان.

دوای زنجیرەیەکی درێژ له ئەنجامی خراپ لە پریمەرلیگ، ئارسیناڵ توانی لەسەر حیسابی چێڵسی و بە ئەنجامی 3-1 بە بردنەوە شادبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button