ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بڕیاری کۆتایی یوڤی لەبارەی کڕینی یەکجارەکی مێکینی

یاریگا- یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی هەڵوێستی کۆتایی خۆی پیشان داوه لەبارەی کڕینی یەکجارەکیی وێستن مێکینیەوە.

یاریزانە ئەمریکیەکە سەرەتای وەرز بە شێوەی خواستن له یانەی شاڵکەی ئەڵمانیەوە ڕووی کردە یوڤی لەگەڵ مەرجی کڕینی هەمیشەیی. ناوبراو هەر زوو توانی لەم یانەیە تواناکانی خۆی پیشان بدات.

بە گوێرەی زانیارییەکانی “سکای ئیتاڵی” خانمە پیرەکە بڕیاری داوه یاریزانە 22 ساڵانەکە بکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش بڕی 18.5 ملیۆن یۆرۆی دەدات بە شاڵکه.

بابەتی زیاتر

Back to top button