ئیتاڵیا

باشترین یاریزانی لاوی ئیتاڵیا بۆ ساڵی 2020 دەستنیشانكرا

یاریگا- ساندرۆ تۆنالی ، ئەستێرەی لاوی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی خەڵاتی باشترین یاریزانی لاو” golden boy”ی ئیتاڵیای بۆ ساڵی 2020 بردەوە.

دوای بردنەوەی خەڵاتەكە لاوە ئیتاڵیەكە دڵخۆشی خۆی دەربڕی ووتی: پەیوەندی كردنم بە میلانەوە یەكێك بوولە جوانترین شتەكانی ژیانم ، پێش ئەوەی پەیوەندی بە یانەكەوە بكەم لەگەڵ گاتۆزۆ قسەم كرد و ئەویش ئامۆژگاری كردم كە پەیوەندی بە یانەكەوە بكەم.

لۆكا مۆدریچ یاریزانی دڵخوازی منە ، هەستێكی خۆشە سەیركردنی ئەو لە كاتی یاریكردنیدا ”.

هەروەها لای خۆیانەوە یانەی میلان پیرۆزباییان لە یاریزانەكە كرد و لە پەڕەی فەڕمی خۆیان لە تویتەر نووسیویانە: ” پیرۆزبایی لە ساندرۆ تۆنالی دەكەین بە بۆنەی بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی ئیتاڵیا بۆ ساڵی 2020″. 

بابەتی زیاتر

Back to top button