ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

زیدان: باشترین یاری خۆمانمان لەم وەرزەدا ئەنجامدا

یاریگا-زینەدین زیدان خۆشحاڵی و شاگەشکەبوونی نەشاردەوە پاش ئاستە بەرزەکەی یانەی بەرامبەر میونشنگلادباخ و سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتووی خولی پاڵەوانەکان.

ریاڵ ٢-٠ شکستی بە بەرامبەر ئەڵمانییەکەی هێنا لەو یارییەی مێرەنگی بە ئاستێکی زۆر بەرزەوە بینرا. زیدان دوای یارییەکە وتی “ئامانجە ئەوە بوو بە یەکەم سەربکەوین، یارییەکی سەرسوڕهێنەرمان ئەنجامدا لە خولەکی یەکەم تاوەکو کۆتای، بە باشی یارییەکەمان بەڕێوەبرد و پێم وایە کامڵترین یاریمان بوو لەم وەرزە، بەدڵنییایەوە باشترین بوو”.”

کاتێک پرسیاری ئەوە لە زیدان کرا بۆ لە سەرجەم یارییەکان هەمان ئاست پێشکەش ناکەن وتی “من خۆم یاریزان بووم، مەحاڵە بتوانیت هەموو یارییەک بەو شێوەیە بیت. هەوڵی خۆمان دەدەین بەڵام هەندێک جار ناتوانین. ئەوەش راستە کە لە هەندێک رووەوە دەبێت خۆمان باشتربکەین”.

بابەتی زیاتر

Back to top button