ئیتاڵیا

سزای كارتە سورەكەی مۆراتا ئاشكرا بوو

یاریگا- ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئەمڕۆی ئیتاڵیا سزاكەی ئەلڤارۆ مۆراتای هێرشبەری یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی ئاشكرا كرد.

مۆراتا كارتی سووری ڕاستەوخۆی وەرگرت لە یاری پێشووی یانەكەی بەرامبەر بێنڤێنتۆ كە تێیدا یاریەكە بە گۆڵێكبۆ هەردوولا یەكسان بوون.

بە پێی ماڵپەڕی ” كاڵچیۆ مێركاتۆ ” لیژنەی دادوەری فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا بۆ دوو یاری هێرشبەرە ئیسپانیەكە ڕادەگیرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوبژیوانی یاریەكەی یوڤێنتوس و بێنڤێنتۆ ئاماژەی بەوە كردووە كە مۆراتا بێ ڕێزی پێكردووە بۆیە كارتی سووری پێداوە.

بەوەش یاریزانە 28 ساڵانەكە لە دوو یاری داهاتووی یانەكەی بەرامبەر تۆرینۆ و جەنەوا ناتوانێت بەشداری بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button