ئینگلتەرا

نەشتەرگەری بۆ ڕاول خیمینێز ئەنجام درا

یاریگا- ڕاو خیمینێز بە سەرکەوتوویی نەشتەرگەرییەکی بۆ ئەنجام درا پاش ئەوەی لە بەریەککەوتنێکی سەختدا لەگەڵ داڤید لویزی ئارسیناڵ بە بێ هۆشی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

لە سەرەتاکانی گێمی یەکەمی یارییەکەی نێوان تۆپچییەکان و یانەکەی نونۆ سانتۆ، لە ڕکابەریکردن بۆ تۆپێکی بەرز، سەری بەرگریکارە بەڕازیلیەکە و هێرشبەرە مەکسیکیەکە بە توندی بە یەکیاندا دا و لە ئەنجامدا خیمینێز هۆشی له دەست دا و، لویزیش بە سەری پێچراوەوە بەردەوامی دا بە یارییەکە.

تۆزێ پێش ئێستا یانەی وڵڤرهامپتن لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند کە لە نەخۆشخانەیەکی شاری لەندەن نەشتەرگەری لە ئێسکەکانی کەللەسەردیدا بۆ یاریزانەکەیان ئەنجام دراوە و تەندروستی باشە.

تۆپچییەکانی لەندەن ڕووبەڕوو بوونەوەکەی شەوی ڕابردوویان بە ئەنجامی 1-2 بە میوانەکەیان دۆڕاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button