ئیتاڵیا

مۆراتا بەشداری نزیکەی نیوەی هەموو گۆڵەکانی ئەم وەرزەی یوڤی کردووە!

یاریگا- ئالڤارۆ مۆراتا تا ئێستا شایستەیی خۆی سەلماندووە بە پۆشینەوەی درێسی یوڤێنتوس و بەردەوامە لە گۆڵ تۆمار کردن بۆ یانەکەی.

ئەمشەو لە یاری گەڕی نۆیەمی خولەکە کە یوڤی بۆتە میوانی بێنیڤینتۆ، لە خولەکی 21 یارییەکەدا هێرشبەرە ئیسپانیەکه سەردانی گۆڵی خاوەن یاریگای کرد و تۆڕەکەی هەژاندن.

پێگەی ئۆپتا بۆ داتا و ئامارەکان، ئەوەی دەرخستووە کە مۆراتا لە کۆی سەرجەم گۆڵەکانی ئەم وەرزەی خانمە پیرەکە لە سەرجەم  پاڵەوانێتیەکان توانیویەتی بەشداری لە 48% بکات. بە شێوەیەک 8 گۆڵی تۆمار کردووە و خاوەنی 3 ئاسیستیشه. لە کاتێکدا کۆی گۆڵەکانی ئەم وەرزەی سەرجەم پاڵەوانێتیەکان یوڤی 23 گۆڵە.

[گێمی یەکەم 1-1 کۆتایی هاتووە]

بابەتی زیاتر

Back to top button