ئیتاڵیا

ئیبراهیمۆڤیچ یەك مەرجی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ میلان داناوە

یاریگا- زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ ، ئەستێرەی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی ، تاكە مەرجێكی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ میلان داناوە.

گرێبەستەكەی سوڵتان لەگەل میلان لە كۆتایی وەرزدا بەسەردەچێت و لە ئێستادا ڕەتیدەكاتەوە گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ ،ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێکراوی ئیتالی دووپاتیکردەوە کە ئیبراهیمۆڤیچ بەڕێوەبەرایەتی یانەكەی ئاگادار كردووەتەوە كە ئەگەر میلان وەرزی داهاتوو سەركەووت بۆ خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، ئەوا دەستبەجێ دەبێت گرێبەستەكەی نوێبكرێتەوە.

ئەستێرە سویدیەكە دەیەوێت وەرزی داهاتوو لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یاری بكات.

میلان لە ئێستادا لە لوتكەی ڕیزبەندی سێریا ئەی دەبیندرێت و ئیبراهیمۆڤیچ ڕۆڵێكی سەرەكی هەیە لەو پێشەنگیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button