ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

ڕۆژنامەكان….پۆگبا دەیەوێت لە وەڵامێك بۆ ئەو لێدوانانەی ماكرۆن دژی ئیسلام واز لە یاری نێودەوڵەتی بهێنێت

یاریگا: ڕاپۆرته ڕۆژنامەوانییەکانی ئینگلتەرا ئاشکرایان کرد کەپۆڵ پۆگبای ئەستێرەی یانەی مانچستەر یۆنایتد و هەڵبژاردەی فەڕەنسا بڕیاری وازهێنانی لە یاری نێودەوڵەتی دەدات لەگەل هەڵبژاردەكەی.

بە پێی ڕۆژنامەی ”The Sun”ی بەریتانی ناوەڕاستكارەكەی مانچستەر یۆنایتد دەیەوێت دووبارە لەگەل كەڵەشێرەكان یاری نەكاتەوە، دوای ئەو لێدوانانەی ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا سەبارەت بەرامبەر ئیسلام.

لە لێدوانی پێشتری سەرۆک کۆماری فەرەنسادا،لەبارەی کوژرانی مامۆستایەکی فەرەنسییەوە دوای ئەوەی وێنەی دژە ئیسلامی بڵاوکردەوە، پاشان ئەو کردەوەی بە هێرشێکی تیرۆریستی ئیسلامی وەسف کرد ”یەكگرتن و پتەوی تاكە وەڵامە بۆ دڕندەی و تێرۆریستی ئیسلامی”.

بەپێی ڕۆژنامەكە پۆگبا پێی وایە ئەم وتانەی سەرۆك سوكایەتیكردنە بە خۆی و موسولمانانی فەڕەنسا، بەتایبەت لە كاتێكدا ئیسلام ئاینی دووەمە لە فەڕەنسا بە پێی سەرچاوەكان، هەر لەبەر ئەوەش دەیەوێت بڕیاری وازهێنانی لە یاریكردنی نێودەوڵەتی بدات.

بەڵام ناوبراو لە ستۆری خۆی لە ئینستاگرام ئەو هەواڵانەی ڕەتكردەوە.


بابەتی زیاتر

Back to top button