ئیسپانیا

بەدەست نەخشێندراو….ڕیاڵ مەدرید درێسێكی نوێی نمایشكرد و كلاسیكۆ یەكەم دەركەووتنیان دەبێت پێیەوە

یاریگا: یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی درێسێكی نوێی نمایشكرد ،كە كۆمپانیای ئەدیداس بە هاوكاری لەگەڵ (humanrace) دیزاین كراوە.

یانە ئیسپانیەکە لە بەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاوی کردەوە، ڕایگەیاند كۆمپانیای ئەدیداس و ڕیاڵ مەدرید بە هاوكاری لەگەڵ humanrace درێسێكی نوێیان بۆ یانە شاهانەكە دیزاین كردووە، كە دیزاینەكە لە وەرزی 2014/15 وەرگیراوە.

هەروەها لە بەیاننامەكەشدا ئاماژە بەوە كراوە ، ”یەكەم دەركەووتنیان بەو درێسەوە لە كلاسیكۆدا دەبێت”،هەریەك لە یاریزانان كەریم بنزیمە ومارسیلۆ و سێرجیۆ ڕامۆس و ئیسكۆ بەشداریان كرد لە نمایشكردنی درێسەكە.

دیزاینەكە بەشێوەیەك كراوە كە شێوە دراگۆنێكی لەسەر نەخشێندراوە هێمایە بۆ مەزنێتی ڕیاڵ مەدرید.

https://twitter.com/realmadriden/status/1319579288476286977?s=21

https://twitter.com/realmadriden/status/1319556667927752704?s=21

وابڕیارە ئێوارەی ڕۆژی شەممە هەردوو یانە زلهێزەكەی ئیسپانیا ڕوووبەڕووی یەك ببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button