سعودیە

هەواڵی جیاواز لە بارەی بنزیمە و ئیتحادەوە گەیشت

یاریگا –

وا دیارە تەواوی ئەو دەنگۆیانە پێچەوانە دەبنەوە لە بارەی رۆیشتنی کەریم بنزیمەوە دەکران ماوەی چەند مانگێکە.

هاتنی مارسێلۆ گایاردۆ بۆ ڕاهێنەرایەتی کردنی یانەی ئیتحاد هێندەیتر ناکۆکییەکانی بنزیمەی قوڵتر کردەوە لەگەڵ یانەکە و باس لە بێزاربوونی هێرشبەرە فەرەنسییەکە دەکرا لە خولی سعودی و، مەیلی زۆری ئەو یاریزانە بۆ گەڕانەوە بۆ ئەوروپا. ئەوە تەنانەت رۆژنامە ناوخۆییەکانی فەرەنسایش باسیان لێوە دەکرد و لیۆن لە دیارترین ئەو یانانە بوو ناوی کەریمی پێوە دەبەسترا بەتایبەت کە خۆی لەوێوە بە جیهان ناسێنرا.

بەڵام داڤید ئۆرنشتەینی رۆژنامەنووس هەواڵی جیاوازتری لایە و ئاشکرای کردووە کە  بنزیمە پێش داخستنی بازاڕی گواستنەوەی یاریزان لە خولی سوعودیە، ئەو وڵاتە جێ نایەڵێت لە ئیتیحاد دەمێنێتەوە.

كەریم بێنزێمە لەگەڵ ئیتیحاد 20 یاری كردووە و توانیویەتی 12 گۆڵ بكات و پێنج گۆڵیش درووست بكات. بەڵام ئەوە بەس نەبووە بۆ پێگەی یانەکە لە خولی ڕۆشەن. بە کۆکردنەوەی 28 خاڵ لە ریزبەندی حەوتەم دێن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button