سعودیە

ڕۆژنامەی لیکیپ زانیاری جیاوازتری پێیە لەبارەی بنزیمە و ئیتحاد

یاریگا –

ڕۆیشتنی کەریم بنزیمە لە یانەی ئیتحاد لە دیارترین دەنگوباسەکانی میرکاتۆی ئەم زستانەن تا ئێستا و، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەواڵەکان باسیان لە خۆ کەنارگیرخستنی ئەستێرە فەرەنسیەکە دەکرد لەگەڵ ئەو یانە سعودیە و نائاسوودەیی یاریزانەکە و گرفتی لەگەڵ مارسێلۆ گایاردۆی ڕاهێنەر.

لە تازەترین زانیارییدا لیکیپ هەواڵی جیاوازتری پێیە و بە تەواوەتی دەنگۆی ڕۆیشتنی بنزیمە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت کەریم لە سعودیە دەمێنێتەوە سەرەڕای زۆر دەنگۆیەکان.

سەرچاوە فەرەنسیەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کەسە نزیکەکانی بنزیمە وایان ڕاگەیاندووە کە ناوبراو هەست بە باشی دەکات و لە ئیتحادیش دەمێنێتەوە.

هەر ئەمڕۆ بوو سەرچاوەکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کرد کە ڕیاڵ نایەوێت گۆڵکارەکەی پێشوویان وەرگرنەوە بەوپێیەی بە قسەی ئەوان بنزیمە دەیتوانی لە ڕیاڵ کۆتایی بە کاروانی وەرزشی بهێنێت بەڵام وای نەکرد و پارەی بەسەر ئەواندا هەڵبژارد.

بابەتی زیاتر

Back to top button