ئینگلتەرا

پریمەرلیگی ئەم وەرزە ڕیکۆردێکی بەخۆوە بینی نزیکەی نیو سەدەیە ڕووی نەداوە

یاریگانێت- ئەم وەرزەی پریمەرلیگ ڕیکۆردێکی ناوازەی بەخۆوە بینیوە کە ساڵانێکە ڕووی نەداوە.

بۆ یەکەمجارە دوو یانەی خولەکە 90 خاڵ یان زیاتر تۆمار بکەن، ئەویش هەریەکە لە یانەکانی مان سیتی و لیڤەرپووڵن کە کێبڕکێیەکی توند لەنێوانیاندا هەیە بۆ بردنەوەی نازناوەکە، بەشێوەیەک سیتیزن 92 خاڵ و ڕێدزیش لە پلەی دووەمە بە خاڵێک کەمتر.

کۆتا جار دوو یانەی پریمەرلیگ توانیبێتیان لە یەک وەرزدا 90 خاڵ یان زیاتر کۆ بکەنەوە، ئارسیناڵ 94 خاڵ و لیدز 91، ئەوەش لە وەرزی 1970/71 ڕووی دا.

بابەتی زیاتر

Back to top button