ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

“دەبێ ڕیاڵ ئەو خاکه ماچ بکەن کە گاریس بەیڵ بە سەریدا دەڕوات”

یاریگا- بریکاری کارەکانی گاریس بەیڵ، ڕیاڵ بەقەرزاری یاریزانەکە دەزانێت و پێی وایه ئەوەی هەڵوێستیان لە چاو ئەوەدا نەبووە پێشکەشی کردوون.

لە چاوپێکەوتێکید لەگەڵ talkSPORT، جۆناسان بارنێت بریکاری گاریس بەیڵ دەڵێت: “ڕەنگە بەیڵ سەرکەوتووترین یاریزانبێت کە تاوەکوو ئێستا بەریتانیا بە خۆوە دیبێتی. بۆ کەسێک کە ئەو شتەی بۆ ڕیاڵ ئەنجام دابێت، ئەو ڕێزەی لێ نگیرا کە شایەنێتی، ئەوەش کێشەیە. لە بەرامبەر ئەوەی بۆ ڕیاڵی بە دەست هێناوە، دەبێ ڕیاڵ ماچی ئەو خاکە بکەن کە گاریس بەیڵ بە سەریدا دەڕوات.”

ئەو قسانەی بارنێت دوای چەند ڕۆژێکی کەم دێت لە گەڕانەوەی ئەستێرە وێڵزیەکە بۆ ڕیزەکانی تۆتنهام بە شێوەی خواستن وبۆ ماوەی ساڵێک، دوای حەوت وەرز یاری کردن بە درێسی شاهانەکانەوە و لەو ماوەیەدە خەندین ناسناوی ناوخۆیی، کیشوەریی و جیهانییشی لەگەڵ مێرەنگیدا بردەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button