گرنگترینمۆندیالی 2026

هەمووشت یەکلایی بووەوە؛ ئیتاڵیا بەشداریی مۆندیال دەکات؟

Yariga App

یاریگا –

هەوڵێک لە ئارادایە بۆ بەشداریپێکردنی ئیتاڵیا لە جامی جیهانی ئەم ساڵ و بابەتەکە پەیوەستە بەو جەنگەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵگیرساوە.

ئیتاڵیای خاوەنی چوار نازناوی پاڵەوانێتیەکە، لە پاشکۆی پاڵاوتنەکان بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لەسەردەستی بۆسنیا کرانەدەرەوە و بۆ سێیەمین جاری لەسەریەک نەیانتوانی بگەنە مۆندیال.

بەگوێرەی هەواڵێک کە فاینانشەڵ تایمز سەرچاوەکەیەتی، پاولۆ زامپۆلی بزنسمانی ئیتاڵی-ئەمریکی و دۆستی نزیکی دۆناڵد ترەمپ، پێشنیازێکی بۆ یەکێتی تۆپی پێی جیهان کردووە بە دوورخستنەوەی هەڵبژاردەی ئێران لە مۆندیال و جێگرتنەوەی بە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا.

زامپۆلی و ترەمپ

زامپۆلی کە ئێستا نوێنەری تایبەتی حکومەتی ئەمریکایە بۆ هاوبەشییە جیهانییەکان، پێشنیازێکی خستووەتە بەردەم ترەمپ و جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی فیفا لە بارەی بەشداریپێکردنی ئیتاڵیا لەسەر حیسابی ئێران.

ماوەیەک بەرلە ئێستا و بەتایبەت لە سەروبەندی هەڵگیرسانی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، ئەو وڵاتە ئاسیاییە بەشداریی مۆندیال نەکات. ئەوەش لە مانگی رابردوو لەلایەن بەرپرسانی وەرزشی ئەو وڵاتەوە راگەیەندرا.

فەرمی؛ بڕیاری كۆتایی لە بەشداریكردنی ئێران لە مۆندیالی داهاتوو دەدرێت

لە وەڵامی پێشنیازەکەی زامپۆلی، ئینفانتینۆ بە “نەخێر” وەڵامی داوەتەوە و خۆی و یەکێتیەکەی دڵنیاییان داوە لەوەی هەڵبژاردەی ئێران گەشتی ئەمریکا دەکەن بە مەبەستی بەشداریکردن لە جامی جیهانی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button