ئەحمەد یحیی لە مۆندیال دوورخرایەوە

لە پێشهاتێکی نۆیدا گراهام ئارنۆڵد راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بەناچاری بریاری دا ئەحمەد یحیی بەرگریکاری چەپ لە لیستی کۆتایی هەڵبژاردەی عێراق دووربخاتەوە بەهۆی ئەو پێکانی، کە لە یاری دۆستانەکەی هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و ئیسپانیا دووچاری بوو.
دوای یارییەکە دەستەی راهێنەرانی هەڵبژاردەی عێراق بەپەلە داوایان لە یاریزانی یانەی گەرمە ئەحمەد محەمەد مەکنزی کرد لە شاری بەغداد بەرەو ئیسپانیا بەربکەوێت بۆ ئەوەی لەگەڵ شاندەکە لە ئیسپانیا گەشتی شیکاگۆ بکات.
هەر لەگەڵ گەیشتنی شاندەکە بۆ ئەمەریکا یاریزان ئەحمەد یحیی پشکنینی پێویستی کرد و دەرکەوت لە پیشکنینەکان، کە پێویستی بە چارەسەر هەیە بۆ ماوەی چوار هەفتە و پێکانەکەی دواوەی ماسولکەکانە پلە دووە.
جێگەی باسە راهێنەر گراهام ئارنۆڵد پێشتر بریاری دابوو، کە گۆڵپارێزی یانەی هەولێر کومێل سەعدی هاوگەشتی شاندەکە بێت هەرچەندە ناوی لە لیستی کۆتایی نییە بۆ ئەوەی ببێتە شوێنگرەوەی هەر گۆڵپارێزێک لە ئەگەری تووشبوونی پێکان.