لەسەر داوای مۆرینیۆ ریال مەدرید ریمۆنتادای گواستنەوەیەک بەسەر بارسێلۆنادا دەکات
ئامانجە لەمێژینەکەی بارسا دەڕفێنن

یاریگا –
ریال مەدرید چاوی لەوەیە ریسەکە لە بارسێلۆنا بکاتەوە خوری و ئامانجە لەمێژینەکەی لێ بڕفێنێت.
مەدریدیەکان دوای بێهیوابوون لە دوو وەرزی رابردوو کە نەیانتوانی بە سێ راهێنەری جیاوازیش هیچ نازناوێک ببەنەوە، ئێستا لەگەڵ خۆزێ مۆرینیۆ رێککەوتن ئەرکەکەی پێبسپێرن و خۆیان بۆ مێرکاتۆیەکی پڕ گواستنەوە ئامادەکردووە. بەتایبەت گرێبەستی ئەستێرەیەکی ئاستبەرز بۆ هێڵی ناوەند.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاس کە تۆزێ پێش ئێستا بڵاویکردەوە، راهێنەر پۆرتوگالیەکە داوای گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤای کردووە.
مۆرینیۆ لە ئاستی هاونیشتیمانیەکەی تێدەگات و هاوکات کارگێڕی مەدریدیش بە بژاردەیەکی باشی دەزانن. ئەوەش لەبەر دوو هۆکار کە یەکەمیان ماوەیەکی زۆرە ئەو ناوەڕاستکارە ئامانجی یانە کەتەلۆنیەکەی ڕکابەریانە و، دووەمیش بەوپێیەی لەم هاوینە سیلڤا یاریزانێکی ئازادە لە بازاڕەکە دوای ئەوەی ماڵئاوایی یەکجارەکیی لە مانچێستەر سیتی کرد، بەوەش تەنها مووچەکەی دەکەوێتەسەر ریال مەدرید ئەگەر بێتو خودی یاریزانەکە بەڵێ بۆ مەدریدیەکان بکات لەبری بارسا.
🇵🇹 𝐁𝐞𝐫𝐧𝐚𝐫𝐝𝐨 𝐒𝐢𝐥𝐯𝐚 𝐞𝐧𝐭𝐫𝐚 𝐞𝐧 𝐥𝐚 𝐥𝐢𝐬𝐭𝐚 𝐝𝐞 𝐩𝐞𝐭𝐢𝐜𝐢𝐨𝐧𝐞𝐬 𝐝𝐞 𝐌𝐨𝐮𝐫𝐢𝐧𝐡𝐨
ℹ️ @jfelixdiaz pic.twitter.com/eRnaBFbXrn
— Diario AS (@diarioas) June 6, 2026



