ئه‌ڵمانیائینگلتەراگرنگترین

بایرن میونشن نەفرەتی هاری کەین دەشکێنێت

یانە باڤارییەکە کاروانی وەرزشیی بۆ راست کردەوە

Yariga App

یاریگا –

هاری کەین پەیوەندی بەو تیمەوە کرد کە ریکۆردی کاروانی وەرزشیی بۆ راست کردەوە، پێش گواستنەوەی بۆ بایرن میونشن، یەک نازناویشی بەدەستنەهێنابوو.

‘نەفرەتی’ـی کەین زۆر ناسراو بوو. لە تەمەنی 30 ساڵی هاری گۆڵکاری مێژوویی ئینگلتەرا بوو، بەڵام هەرگیز هیچ نازناوێکی لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانیی بەدەستنەهێنابوو. دوای 10 ساڵ لە تۆتنهام هۆتسپێر، بوو بە گۆڵکاری یانەکە بەڵام هەر هیچ نازناوێکی نەبردەوە. تەنانەت یاریی کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپای بەرامبەر لیڤەرپوول دۆڕاند.

دوای ئەوەی کەین یانەکەی جێهێشت، سپێرز کە ئێستا لە نزیک ناوچەی دابەزین بۆ چامپیۆنشیپ ململانێ دەکات، یۆرۆپالیگی بردەوە.

کەین بڕیارێکی زیرەکانەیدام دەیزانی بایرن مەکینەیەکی بردنەوەیە لە ئەڵمانیا و بە گۆڵەکانی ئەو، سەرەنجام نازناوەکان دێن. ئەمە رێگەیەکی سەلامەت و کاریگەر بوو بۆ چاککردنی کاروانێکی وەرزشیی کە لە نازناو بێبەش بوو.

بەشە سەیرەکە ئەوە بوو کە لە یەکەم وەرزیدا، بایەر لیڤەرکوزن بە سەرپەرشتی چابی ئاڵۆنسۆ ساڵێکی باوەڕپێنەکراویان بەڕێکرد و رێگرییان لە بایرن کرد نازناوەکە بباتەوە. دووبارە باسوخواسی “نەفرەتەکە” گەڕایەوە.

بەڵام ئێستا شتەکان گۆڕاون. بایرن 13 نازناوی لە 14 وەرزی رابردووی بۆندسلیگا بردووەتەوە، لەنێوانیشیاندا دوایین دانەیان. ساڵێک دواتر، کەین دواجار یەکەم نازناوی خۆی بردەوە. پاشان جامی سوپەری ئەڵمانی و ئێستاش دووەم بۆندسلیگای زیادکرد.

بایرن میونشن لە هەمان کاتدا رکابەرێکی بەهێزە بۆ بەدەستهێنانی سێیینەی نازناوەکان، چونکە لە پێشکۆتایی جامی نێوخۆیی و خولی یانە پاڵەوانەکاندایە.

ژمارە تاکەکەسییەکانی کەین ناوازەن: 136 گۆڵ لە 139 یارییدا. ئێستا هیچ هێرشبەرێکی وەکوو ئەو نییە، لە قۆناخی چارەکی کۆتایی بەرامبەر ریال مەدرید، هەم لە بێرنابیۆ و هەم لە ئالیانز ئەرێنا گۆڵی کرد، لەو کاتەی تیمەکەی زۆرترین پێویستی پێی بوو.

ئەم هاوینە شازادە هاری دەکرێت ببێتە یاریزانێکی سەرەکی لە مۆندیالدا، کە ئینگلتەرا ئامانجییەتی یەکەم نازناوی گەورەی خۆی لە دوای 60 ساڵەوە بەدەست بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button