پلانە گەورەکەی تۆتنهام بۆ وەرزی داهاتوو؛ دوو بەرگریکاری ناودار بە خۆڕایی دەگوازرێنەوە

یاریگا –
تۆتنهام شۆڕشێکی لە پێکهاتەکەی بۆ وەرزی داهاتوو بەرپادەکات و لە هێڵی بەرگرییەوە دەستپێدەکات.
دەیڤد ئۆرنشتاین، رۆژنامەنووسی بەناوبانگ و باوەڕپێکراو، ئاشکرای کرد کە یانەی تۆتنهام گفتوگۆکانی بۆ گواستنەوەی مارکۆس سێنێسی، بەرگریکاری بۆرنمس دەستپێکردووە. ئەم یاریزانە تەمەن 28 ساڵانەیە لە هاویندا دەبێتە یاریزانێکی ئازاد، بەڵام هەموو شتێک بەستراوەتەوە بە ئەنجامەکانی تۆتنهام لە حەوت یاری کۆتایی خولدا.
🚨 Tottenham Hotspur in advanced talks to sign Marcos Senesi as free agent this summer subject to retaining PL status. Nothing finalised so still open + interest in 28yo #AFCB centre-back from elsewhere but #THFC leading contender at present @TheAthleticFC https://t.co/NMBUe3X4KR
— David Ornstein (@David_Ornstein) April 17, 2026
تۆتنهام کە ئێستا لە پلەی 18ـی خولەکەدایە و دوو خاڵ لە ناوچەی سەلامەتییەوە دوورە، ناتوانێت هیچ گرێبەستێک واژۆ بکات ئەگەر دابەزینی بۆ چامپیۆنشیپ یەکلایی ببێتەوە.
جگە لە سێنێسی، یانەکە چاوی لە گواستنەوەی ئاندرو رۆبێرتسن، ئەستێرەی لیڤەرپوولیشە کە ئەویش گرێبەستەکەی لە هاویندا تەواو دەبێت.
داهاتووی رۆمێرۆ لە مەترسیدایە؟
هاتنی سێنێسی، کە بەرگریکارێکی چەپە و لە ئاستێکی بەرزدایە، گومانی زۆری لەسەر مانەوەی کریستیان رۆمێرۆ و میکی ڤان دی ڤێن دروست کردووە. رۆمێرۆ کە کاپتنی تیپەکەیە، لەم وەرزەدا چەندین جار لەگەڵ کارگێڕیی یانەکە تووشی کێشە بووە و پێدەچێت هاتنی سێنێسی سەرەتایەک بێت بۆ ماڵئاواییکردنی رۆمێرۆ لە سپێرز، تەنانەت ئەگەر یانەکە لە پرێمەرلیگیش بمێنێتەوە.



