
یاریگا –
زانیاریی نوێ بڵاوکرایەوە لەسەر ئەگەری بەشداریکردنی کریستیان رۆمێرۆ دوای پێکانی لە یاریی شەوی رابردووی تۆتنهام بەرامبەر سەندەرلاند.
تۆتنهام بە سەختترین ماوەی خۆی تێپەڕدەبێت سەرەڕای گۆڕینی سێ راهێنەر، کەچی ئێستا لە پلەی حەڤدەهەم دێت لە ناوچەی دابەزین. بۆ نەهامەتی زیاتر، رۆمێرۆی کاپتنی یانەکەیان تا کۆتایی وەرزەکە لەدەستدەدەن ئەوەش بەهۆی پێکان لە ئەژنۆیدا لەو یارییەی کە تێیدا جارێکیتر شکستیان نۆشیەوە.
رۆمێرۆ کە یەکێکە لەو یاریزانانەی چاوەڕواندەکرێت سپێرس جێبهێڵێت ئەگەر یانەکە دابەزێت بۆ چامپیۆنزلیگ، بۆ ماوەی 6-8 دووردەکەوێتەوە تا چاکبوونەوەی تەواوەتی لە پێکانەکەی.
وەک زۆرێک لە سەرچاوە وەرزشیەکان بڵاویانکردووەتەوە، چاوەڕواندەکرێت ئەو یاریزانەی دڵی بەرگری بۆ یارییەکانی مۆندیال بگەڕێتەوە بۆ پارێزگاریکردنی لە نازناوەکەی ئەرجەنتین.
🚨 BREAKING: Cuti Romero’s season with Tottenham, almost over as he’s gonna be out for 6-8 weeks.
Romero suffered a medial collateral ligament injury.
✅🇦🇷 He’s expected to be fit and available for the World Cup 2026 with Argentina. ❗️ pic.twitter.com/vYNkCq6AuU
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) April 13, 2026



