ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ریال مەدرید نایەوێت ئاڵی بگوازێتەوە

سیاسەتە داراییەکانی ئەم مێرکاتۆیەی ریاڵ مەدرید رێگرن

یانەی ریاڵ مەدرید گرنگی بە گواستنەوەی دێلێ ئالێ، یاریزانی یانەی تۆتینهام هۆتسپێرز نەداوە.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید گفتوگۆی لەبارەی گواستنەوەی دێلێ ئاڵی لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا لەگەڵ تۆتێنهام نەکردووە.

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، میدیاکانی بەریتانیا باسیان لە گواستنەوەی ئالێ بۆ ریاڵ مەدرید دەکرد، وەک بەشێک لە گرێبەستی گواستنەوەی گارێس بەیڵ بۆ یانە لەندەنییەکە.

ئەمە لە کاتێکدایە، دانیێل لیڤی، سەرۆکی تۆتێنهام هەموو هەوڵێکی خستووەتە گەڕ بۆ گواستنەوەی بەیڵ و شاد کردنەوەی بە خۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری سپێرز.

رۆژنامەی ئاس لە راپۆرتەکەیدا نووسیویەتی، نرخە بەرزەکەی دێلێ ئالێ یەکێکە لە ئاستەنگەکان لە بەردەم گواستنەوەی بۆ قەڵای مێرێنگی و هاوتەریب نییە لەگەڵ سیاسەتی ئێستای پاڵەوانی لالیگا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button