ئه‌وروپائیسپانیا

پیانیچ گەشتی شاری بارسێلۆنا دەکات

یاریگا
میرالیم پیانیچ، ناوەڕاستکاری بۆسنیایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ئەمشەو بە مەبەستی گەشت کردن بۆ شاری بارسێلۆنا لە فرۆکەخانەی تۆرینی ئیتاڵیا بینراوە.

رۆمیۆ ئاگرێستی رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردووە یاریزانە نوێیەکەی بلاوگرانا دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا خۆی کەرەنتین کرد و دوای چاکبونەوەشی لە پەتا جیهانیەکە بریارە ئەمشەو گەشتی هەرێمی کەتەلۆنیا بکات و چاوەڕێ دەکرێت لەم چەند رۆژەی داهاتوو پەیوەندی بە یانە نوێیەکەیەوە بکات و ئامادەکارییەکانی لەگەڵ ئەو یانەیە دەست پێ بکات.

پیانیچ سەرەتای ئەم هاوینە بەرامبەر 60 ملیۆن یۆرۆ و گۆڕینەوەی لەگەڵ ئارسەر مێلۆی ناوەڕاستکاری بارسێلۆنا گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە واژۆ کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button