ئه‌وروپا

پیانیچ لەسەر دەنگۆكان لە بەرامبەری دێتە دەنگ

یاریگا-

میرالیم پیانیچی بۆسنی و یاریزانی یانەی بارسێلۆنا كە لە ئێستادا بە شێوەی خواستن یاری بۆ بێشكتاشی توركی دەكات سەبارەت بە دەنگۆكان لە بەرامبەری بێدەنگی شكاند و هاتە دەنگ.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وێنەیەكی پیانیچ بڵاوبوبوویەوە كە خەریكی كێشانی نێرگەلە بوو ، دەنگۆی ئەوە بڵاو بووبویەوە كە دوای ئەو وێنەیە لە هەڵبژاردەكەی دوورخراوەتەوە.

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام پیانیچ لە ستۆریەكدا هەموو ئەو هەواڵانە بە درۆ دەخاتەوە و نووسیویەتی:

” دەمەوێت بە شێوەیەكی فەرمی هەموو ئەو هەواڵانە بە درۆ بخەمەوە ، بڕیاری دوورخستنەوەم لە هەڵبژاردەكەم بە بڕیارێك بوو كە لەگەل ڕاهێنەر ڕێككەوتین لەسەری ، هەرچۆن بێت ئەو وێنەیەی بڵاوبۆتەوە وێنەیەكی كۆنە ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button