ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

پیانیچ: من لەپێناو بردنەوەی چامپیۆنزلیگ هاتمە بارسێلۆنا

یاریگا- میرالیم پیانیچ ڕەتی دەکاتەوە بێ هیوایی سەر کورسی یەدەک له بارسێلۆنا تەنگی پێ هەڵچنی بێت.

لە نوێترین چاوپێکەوتندا لەگەڵ ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، ناوەڕاستکارە بۆسنییەکە کە بە گواستنەوەیەکی ئاڵوگۆڕیی لەگەڵ ئاسەر، هاوینی ڕابردوو یوڤێنتوسی بەرەو بارسێلۆنا جێ هێشت، لە وەڵامی ئەوەی ئایا هەست بە بێ هیوایی دەکات لە دەرەنجامی مانەوەی لەسەر کورسی یەدەک، ناوبراو گوتی: “من بۆ بردنەوەی چامپیۆنزلیگ هاتوومەتە بارسا، ئەم ساڵیش دووانە نازناوەکە (خولی ئیسپانی و خولی یانە پاڵەوانەکان) ئامانجمه. خۆبەدەستەوەدان لە تایبەتمەندییەکانی من نییە. ئەگەر ئەمڕۆ یاری نەکەم، ئەوا بۆ ڕۆژی دواتر ڕاهێنانی باشتر دەکەم و ناوەستم لە هەوڵدان.”

پیانیچ باسی له پاڵپشتییەکانی ڕۆناڵد کومان کرد و ڕایگەیاند ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە هەر لە سەرەتای وەرز پێی وتووە کە ئارام بێت و کار بکات بۆ گەڕانەوەی توانای جەستەیی و پەلە نەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button