ئیسپانیا

ئەستێرەیەكی بارسێلۆنا توڕەیی خۆی لەسەر پشتگوێخستنی لەلایەن كومانەوە دەردەبڕێت

‎یاریگا- میرالیم پیانیچ ، یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دووپاتیكردەوە كە دڵتەنگە بە كەمی بەشداریكردنی لە یاریەكان و ڕایگەیاند كە تێناگات بۆچی یاری پێناكرێت.

یاریزانە تەمەن 30 ساڵانەكە لە چاوپێكەوتنێكیدا بۆ ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت ووتی: زۆر بە ڕاشكاوی تێناگەم بۆچی كەمترین خولەك یاریم پێدەكرێت، دەمەوێت چەند خولەکێکی زیاتر یاری بکەم، دەزانم دەتوانم زۆر شت بکەم.

هەروەها ووتیشی: هەمیشە ئامادەم هاوكاری یانەكەم بكەم، كاتێك ڕاهێنەر داوام لێ دەكات و یاری باش ئەنجام دەدەم، نازانم لەوە زیاتر دەبێت چی بكەم، بەردەوام ڕاهێنان دەکەم و ئامادەم بەشداری بکەم.

یاریزانە بۆسنەییەكە بەردەوام بوو ووتیشی: من ڕازی نیم بەو شتەی بەسەرم دێت و ناتوانم لێی ڕازی بم ، لەماوەی پیشەی تۆپی پێم هەرگیز بیرۆکەی یاری پێنەکردنم قبوڵ نەبووە و ئێستاش قبوڵم نیە، دەبینین بزانین چی ڕوودەدات، چاوەڕوانی بەشداریكردنم و ئەو دۆخەی ئێستام لەگەڵ مندا ناگونجێت.

سەبارەت بە بەسەربردنی 9 ساڵ لە خولی ئیتاڵی ووتی: كاتێكی زۆر خۆشم لە هەردوو یانەی ڕۆما و یوڤێنتوس بەسەربرد،چەندین وەرزی گرنگم بەسەربرد ،ماوەیەكی زۆر جوان بوو، ڕاستگۆیانە بڵێم ئەو ڕۆژانەم لەدەستدا، ئێستا لە ئاڵنگاریەكی نوێم لە گەورەترین یانەی جیهان و من لە یانەكەم و هاوڕێكانم ڕازیم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button