ئه‌وروپائیتاڵیاجیهانچامپیۆنزلیگ

پەیامى رۆناڵدۆ دواى کرانە دەرەوەیان لە چامپیۆنزلیگ

دواى کرانە دەرەوەى یۆڤێنتۆس لەقۆناغى ١٦ى چامپیۆنزلیگ و لەسەر دەستى لیۆنى فەرەنسى، کریستیانۆ رۆناڵدۆى ئەستێرەى یەکەمى خانمە پیرەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى خۆیدا پەیامێکى بۆ هاندەرانى بڵاوکردەوە.

 

وەرزى ٢٠١٩\٢٠٣٠ بۆ ئێمە کۆتایی هات، درەنگتر لە پێشووتر بەڵام زووتر لەوەى چاوەڕێمان دەکرد. ئێستا کات کاتى بیرکردنەوە و شیکردنەوەى ساتە باش و خەراپەکانە، چونکە بیرکردنەوەى ڕەخنەگرانە تاکە ڕێگەى باشتربوونە.

یانەیەکى گەورەى وەک یۆڤێنتۆس پێویستە هەمیشە وابیربکاتەوە و وا کاربکات کە باشترینى جیهانە، تاوەکو بەخۆمان بڵێین یەکێک لە باشترین و گەورەترین یانەکانى جیهان.

بردنەوەى خولى ئیتاڵى بۆ جارێکى تر لەسەر یەک و لە ساڵێکى زەحمەتدا شتێکە کە شانازى پێوە دەکەین. وەکو خۆم، تۆمارکردنى ٣٧ گۆڵ بۆ یۆڤێنتۆس و ١١ گۆڵیش بۆ پۆرتۆگالى هەڵبژاردەى نیشمانیم شتێکە کە واملێدەکات ڕووبەڕووى داهاتوو ببمەوە بە بەرزخوازى و هیواگەلێکى نوێ و ویستى باشتر و باشتر یاریکردن لە هەر ساڵێکدا. بەڵام هاندەران داخوازى زیاتریان هەیە لێمان. زیاترمان لێ چاوەڕێ دەکەن. دەبێت ئەو داخوازیانە بێنینە دى.

لەوەیە ئەم پشووە کورتە ڕێگەمان بدات باشترین بڕیارەکان بۆ داهاتوومان بدەین و بەهێزتر و پابەندتر لە جاران بگەڕێینەوە. بەمزووانە دەتانبینمەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button