سعوودیەگرنگترین

ئۆفەرێكی خەیاڵی؛ هیلال هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەیەكی بایرن میونشن دەدات

Yariga App

یاریگا –

هیلالی سعوودی دووبارە هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی لویس دیاز ئەستێرەی كۆڵۆمبی بایرن میونشن دەستپێكردووە.

لویس دیاز لە هاوینی رابردوو بە بەهای 70 ملیۆن یۆرۆ لە لیڤەرپوولەوە پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە كرد و تاوەكوو 2029 گرێبەستی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەكە هەیە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی فلۆریان پلێتنبێرگ رۆژنامەنووسی تۆڕی سكای سپۆرتس، هیلال دووبارە لویس دیازی خستووەتە لیستی كورتی ئامانجەكانی گواستنەوەیەوە و زانیارییەكانی دەربارەی گواستنەوەی كۆكردووەتەوە.

یانە سعوودییكە وەرزی رابردووش هەوڵی گواستنەوەی لویس دیازی دا  و مووچەی ساڵانەی 22.5 ملیۆن یۆرۆی بە بێ هیچ باجێک پێشكەش كرد.

بەڵام هێرشبەرە كۆڵۆمبییەكە دەیەوێت لە بایرن میونشن بمێنێتەوە و پێشتریش خواستی مانەوەی بۆ یانەكەی روونكردووەتەوە، لەم قۆناخەی ئێستایدا رۆیشتنی لە یانەكەی لە پلانەكانیدا نییە.

هەروەها بایرنیش دەیەوێت دیاز بهێڵێتەوە و یاریزانەكەیان زۆر خۆشدەوێت، هیچ نیازێكیان نییە دانوستان دەربارەی گواستنەوەی بكەن، هیچ نرخێكی لەسەر یاریزانەكە دانەناوە و هیچ ئۆفەرێكیشی بەدەستنەگەیشتووە.

دیاز وەرزی رابردوو بە درێسی بایرنەوە بەشداری لە 51 یاریی كرد و توانی 26 گۆڵ بكات و 23 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button