لێدوانی فەرمی؛ ئیتاڵیا ناوی راهێنەر و بەڕێوبەری وەرزشی نوێی راگەیاند

یاریگا –
رۆبێرتۆ مانچینی، راهێنەری ئیتاڵی وەکوو راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەستنیشانکرا.
جیۆڤانی مالاگۆ، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، رۆبێرتۆ مانچینی راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی نیشتیمانیی ئیتالیایە و ئەو راهێنەرە 61 ساڵانییە دوای سێ ساڵ جارێکی دیکە پۆستی راهێنەرایەتی ئازووری وەردەگرێت.
#FIGC’s President Giovanni #Malagò confirms: “Roberto #Mancini is new Italy National Team’s coach”. #transfers https://t.co/9h8zH6ifVN
— Nicolò Schira (@NicoSchira) July 28, 2026
مانچینی پێشتر بۆ ماوەی پێنج ساڵ و لە 2018 تاوەکوو 2023 راهێنەری ئازووری بووە، هەروەها جامی نەتەوەکانی 2020ـی بۆ هەڵبژاردەکە بەدەستهێناوە و لە مانگی ئابی 2023 دەستیلەکارکێشایەوە.
دوێنێ دووشەممە 27ـی تەمموزی 2026، پاولۆ ماڵدینی و لیۆناردۆی راوێژکاری بەفەرمی هەڵبژاردەی ئیتاڵیایان جێهێشت، چونکە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا رازی نەبوو ئاندریا پیرلۆ پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکە وەربگرێت بەهۆی ئەوەی پیرلۆ لەگەڵ کۆمپانیایەکی قومارکردنی رووسی کاری دەکرد.
🔜 Done Deal and confirmed! Claudio #Ranieri is new Italy National Team’s technical director. #transfers https://t.co/pLcaiNX6Fu
— Nicolò Schira (@NicoSchira) July 28, 2026
هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی نیکۆلۆ شیرا، رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا لەگەڵ کلادیۆ رانیێری گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و رانیێری لەشوێنی پاولۆ ماڵدینی پۆستی بەڕێوبەری وەرزشی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا وەردەگرێت.



