ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ ئەستێرەیەکی مۆندیال لە مەدرید نەشتەرگەریی کرد

Yariga App

یاریگا –

رۆدری هێرناندێزی باشترین یاریزانی مۆندیال بۆ چارەسەرکردنی ئازاری پشتی، نەشتەرگەرییەکی بچووکی لە شاری مەدریدی وڵاتەکەی کرد.

یانەی مانچێستەر سیتی پشتڕاستی کردەوە کە رۆدریی ناوەڕاستکاری ئیسپانی لە مەدرید نەشتەرگەرییەکی بچووکی پشتی کردووە تاوەکوو کێشەیەکی جەستەییی بچووک چارەسەر بکات و چاوەڕێ ناکرێت ئەو نەشتەرگەرییە کاریگەری لەسەر ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی 2026-2027 هەبێت.

لە بەیاننامەیەکی کورتدا کە لە رێگەی کەناڵە فەرمییەکانی یانەکەوە بڵاو کرایەوە، مانچێستەر سیتی راشیگەیاند:

مانچێستەر سیتی دەتوانێت پشتڕاستی بکاتەوە کە رۆدری بە سەرکەوتوویی نەشتەرگەرییەکی بچووکی پشتی کردووە. ناوەڕاستکارەکە ماوەیەک بوو هەستی بە هەندێک ناڕەحەتی دەکرد، بەڵام ئێستا نەشتەرگەرییەکەی کردووە تاوەکوو کێشەکە چارەسەر بکات و قۆناخێکی کورتی چاکبوونەوە دەست پێ دەکات.

رۆدری ئێستا لە پشوودایە دوای ئەوەی لەگەڵ ئیسپانیا سەرکەوتنی لە جامی جیهانی بەدەست هێنا. چاوەڕێ دەکرێت یاریزانە ئیسپانییەکە ئەم پشووە بۆ بیرکردنەوە لە داهاتووی بەکاربهێنێت، بەو پێیەی گرێبەستەکەی ئێستای لە مانچێستەر سیتی لە 30ـی حوزەیرانی 2027 بەسەر دەچێت.

دوای دەرکەوتنی بە ئاستێکی سەرنجڕاکێش لە تەواوی جامی جیهانیدا، رۆدری پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێ سەرنجی چەندین یانەی بۆ خۆی راکێشاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button