یاریگا–
کلیان مباپێ، گۆڵکاری فه‌ڕه‌نسی یانه‌ی پاریس سانجێرمان به شێوه‌یه‌کی خێرا چاره‌سه‌ریه‌کانی وه‌رده‌گرێت و پێشبینی ده‌کرێت بۆ یارییه‌که‌ی به‌رامبه‌ر ئاتالانتا له چامپیۆنزلیگ ئاماده‌بێت.
رۆژنامه‌ی وه‌رزشی لیکیپی فه‌ڕه‌نسی بڵاویکردووه گۆڵکاره‌که‌ی شازاده‌کان دوای پێکانه‌که‌ی له یاریی کۆتایی جامی فه‌ڕه‌نسا پێشبینی ده‌کرا بۆ یارییه‌که‌ی چامپیۆنزلیگ به‌شداری نه‌کات، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه به رێژه‌یه‌کی زۆر بۆ یارییه‌که ئاماده ده‌بێت، چونکه قۆناخێکی باشی له چاره‌سه‌ریه‌کانی تێپه‌ڕاندووه و ئه‌مه‌ش وایکردووه که گه‌شبین بن به به‌شداری کردنی.
پاریس سانجێرمان دوازده‌ی ئه‌م مانگه له پۆرتوگاڵ و له قۆناخی چاره‌گی کۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبه‌رووی یانه‌ی ئاتالانتای ئیتاڵیا ده‌بیته‌وه.