
یاریگا –
چەند رۆژێک پێش یارییە چارەنووسسازەکەی کلاسیکۆ بەرامبەر بارسێلۆنا، ریال مەدرید بە خراپترین دۆخی دەروونی و ناوخۆییدا تێدەپەڕێت و کێشەکان گەیشتوونەتە ئاستێکی مەترسیدار.
تۆڕی ئاتلێتیک لە راپۆرتێکی تێروتەسەلدا بڵاویکردووەتەوە، ژووری جلگۆڕینی ریال مەدرید پڕ بووە لە پێکدادان و کێشە، کە دیارترینیان تێوەگلانی کیلیان ئێمباپێ و ئانتۆنیۆ رودیگەرە.
ئێمباپێ سووکایەتی بە ئەندامێکی ریال مەدرید کردووە کە لە کاتی مەشقەکان وەکوو ناوبژیوان بریاری ئۆفسایدی لەسەر ئێمباپێ داوە، لە لایەکی دیکەوە، گەشتەکەی ئەم دواییەی بۆ ئیتاڵیا لە کاتی پێکانەکەیدا، بووەتە هۆی تووڕەیی هاندەران و کارگێڕیی یانەکە.
هەروەها پێشتریش رودیگەر لە ژووری جلگۆڕین دەمەقاڵێی توندی لەگەڵ یاریزانێکدا کردبوو، هەرچەندە دواتر داوای لێبوردنی کردووە، کە بەگوێرەی سەرچاوە میدیاییەکانی ئیسپانیا، ئەو یاریزانە ئالڤارۆ کارێراس بووە و دۆخەکە ئەوەندە توند و پڕ گرژی بووە کە بەرگریکارە ئەڵمانییەکە زللەیەکی لێداوە.
Growing tension inside RM. Incident between Mbappe and an Arbeloa staff member; internal criticism of his attitude, though Mbappe’s camp say it’s an “overinterpretation”. Separate confrontation involving Rudiger and a first-team player. @TheAthleticFC https://t.co/bkmviPS7EG
— Guillermo Rai (@GuillermoRai_) May 5, 2026
تۆڕە ئەمریکییەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، لەم نێوەندەدا، ئالڤارۆ ئاربێلوی راهێنەر کۆنترۆڵی دۆخەکەی لەدەستداوە و ئاماژەکان بەرەو ئەوە دەچن کە جۆزێ مۆرینیۆ وەرزی داهاتوو جێگەی بگرێتەوە و هێشتا سەرەکیترین بژاردەی فلۆرێنتینۆ پێرێزە. نەبوونی یەکڕیزیی لە یانەکەدا بە روونی دەبینرێت، بەتایبەت کاتێک ئالڤارۆ کارێراس لە کاتی پێکانی فێرلاند مێندی لە یارییەکەی ئیسپانیۆلدا بە پێکەنینەوە بینراوە.
لە کۆتاییشدا لەبارەی پێکانەکان، ئاتلێتیک نووسیەتی چارەنووسی ئێمباپێ و کۆرتوا بۆ کلاسیکۆ هێشتا نادیارە و نازانرێت بەشداریی دەکەن یاخود نا.



