ئیسپانیاگرنگترین

تەواو؛ بارسێلۆنا گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێ دەکاتەوە

رێککەوتنی تەواو کراوە

Yariga App

یاریگا –

رێککەوتنی تەواو لە نێوان بارسێلۆنا و ئەستیرەی یانەکە بۆ بەردەوامبوون پێکەوە کراوە و یاریزانەکە لە یانە کاتالوونییەکە دەمێنێتەوە.

بەگوێرەی رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، دڵە بەرگرییە دانیمارکییەکە و یانە کاتالوونییەکە گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ ئەوەی بۆ دوو وەرزی دیکە پێکەوە بەردەوام بن. گرێبەستی ئێستای ئاندریاس کریستێنسن بڕیار بوو لە 30ـی حوزەیراندا کۆتایی پێ بێت. دوای چەندین مانگ لە گفتوگۆ و دوای ئەوەی سەرەتایەکەم پێشنیازی یانەکەی رەتکردەوە، یاریزانەکە لە کۆتاییدا مەرجە نوێیەکانی بارسێلۆنای قبووڵ کرد، کە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵ لەخۆ دەگرێت، ئەگەرچی مووچەیەکی کەمتر لەپێشتر وەردەگرێت.

سەرەڕای ئەوەی لە دوو وەرزی رابردوودا بەهۆی پێکانەوە بەشدارییەکی زۆر سنوورداری هەبووە، هانزی فلیک متمانەیەکی زۆری بەم یاریزانە دانیمارکییە هەیە، نەوەکوو تەنیا بەهۆی کوالێتییەکەیەوە، بەڵکوو بەهۆی گشتگیری و ئەزموونەکەشیەوە.

کریستێنسن پێشنیازی دیکەی باشتر لە رووی داراییەوە لەلایەن یانە ئەوروپییەکان و سعوودییەوە هەبوو، بەڵام هەر لە سەرەتاوە مەیلی ئەو مانەوە بوو لەگەڵ بارسێلۆنا. هەم یاریزانەکە و هەم خێزانەکەی لە یانەکە و لە شارەکەدا زۆر دڵخۆشن، دەیانویست پەیوەندیی خۆیان لەگەڵ بارسێلۆنا بەردەوامی پێ بدەن، هەر لەبەر ئەوەش لاری نەبوو لەوەی هەندێک قوربانی لە رووی داراییەوە بدات. وەکوو چۆن یانەکەش بە هەمان شێوە پێزانینی بۆ ئەو هەوڵانەی کریستێنسن هەبوو کە بۆ بارسێلۆنا داویەتی، نەوەکوو تەنیا بە رەتکردنەوەی پێشنیازی باشتر، بەڵکوو بە نیشاندانی خۆی وەکوو یاریزانێکی راستەقینەی تیمەکە لە هەر کاتێکدا کە بارودۆخەکە پێویستی کردبێت.

ئاندریاس کریستێنسن، بەرگریکاری بارسێلۆنا

ئامانج: بوون بە یاریزانێکی گرنگ لە وەرزی داهاتوودا

لەگەڵ دەستەبەرکردنی بەردەوامبوونی لە بارسێلۆنا، شتێک کە بە فەرمی لە رێگەی واژۆکردنی گرێبەستێکی نوێوە لە هەفتەی داهاتوو یان هەفتەی دوای ئەو یەکلایی دەبێتەوە و دوای چاکبوونەوەی تەواوەتی لە دوایین پێکانی، ئامانجی کریستێنسن ئەوەیە بە باشترین دۆخی گونجاوەوە بگاتە ئامادەکارییەکانی پێش وەرز.

دوای ئەوەی تیمەکە دووشەممەی داهاتوو پشووەکانی دەست پێ دەکات، ئەو بەرگریکارە دانیمارکییە دەیەوێت کەمپێکی بەهێزی ئامادەکاریی پێش وەرز تەواو بکات بۆ ئەوەی ببێتە یاریزانێکی گرنگ بۆ فلیک. کریستێنسن دەیەوێت وەڵامی ئەو متمانەیە بداتەوە کە هەم راهێنەر و هەم بارسێلۆنا پێیان بەخشیوە، ئەمەش بە پێشکەشکردنی بەرزترین ئاست لەنێو یاریگا و هاوکاریکردنی بارسێلۆنا بۆ بردنەوەی نەوەکوو تەنیا لالیگا، بەڵکوو خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاش.

بابەتی زیاتر

Back to top button